
بەغدا - INA
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شیاع سودانی، ڕێزی لە ئەفسەرێکی پۆلیسی فریاگوزاری گرت، دوای ئەوەی ژیانی گەنجێکی ڕزگارکرد کە هەوڵی خۆکوشتنی دا.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، ڕایگەیاندووە، "م محەمەد شیاع سودانی ، سەرۆکی ئهنجومهنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ڕێزی لە نەقیبی پۆلیس (رائید فازڵ عەبدولجهبر جهبر)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاکەوتن گرت، کە ژیانی گەنجێکی ڕزگارکرد کە هەوڵی خۆکوشتنی داوە".
له راگهیندراوهكهدا ئاماژە بەوەشکرد كه، "ئەم شەرەفە لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە لە پێزانینی هەڵوێستی قارەمانانە و مرۆیی ئەو ئەفسەرە پۆلیسە و خۆبەخشانە بۆ بەدواداچوونی مەیدانی وڵاتەکەی بۆ هەموو کردەوەیەکی قارەمانانە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و سەربازییەکانەوە ئەنجامدەدرێت بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا".