وەزارەتی ناوخۆ: بازرگانێکی ئاسه‌وار لە دیالە دەستگیرکرا

ئەمنی
  • 25-02-2025, 23:35
  • +A -A

    بەغدا - INA

    وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی بازرگانێکی کەلوپەلی کۆن لە دیالە ڕاگەیاند.

    وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، فەریق میقداد میری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه‌ تییدا، ڕایگەیاندووە، "لە ڕێگەی کاری هەواڵگریی چڕ و بەدواداچوونی بەردەوام، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو لە دیالە توانی یەکێک لە بازرگانانی ئاسه‌وار له‌ دیالە دەستگیر بکات".

    له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەشکراوه‌ كه‌، "دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دوای دانانی بۆسەیەکی توند بوو بۆی، هەروەها 60 دراوی کانزایی و مۆرێکیشی لەبەردەستدا بوو کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کۆن، هاوکات دوای پێکهێنانی دەستەی ئەرک و دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی درێژخایەن لە چەند گەڕەکێکی نیشتەجێبوون لەناو قەزای خانەقین بە دەستی سوورەوە گیرا، هەروەها دانی بەوەدا ناوە کە ئەو کەلوپەلانەی دەستی بەسەردا گیراوە لە وڵاتێکی دراوسێیەوە هێناوەتە ئاراوە بۆ بازرگانیکردن بەوانەوە کە  رێوشوێنی یاسایی لە دژی گیراوەتەبەر".