ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: کۆبوونەوەی ئەمنی جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامی ئامادەیی هێزە ئەمنییەکان دەکاتەوە

ئەمنی
  • 25-02-2025, 19:13
  • +A -A

    بەغدا - INA

    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ڕۆژی سێشەممە، جەختی لەسەر گرنگی ئامادەیی بەردەوامی هێزە ئەمنییەکان و کارکردن وەک یەک تیم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان کردەوە.

    لە ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ ، تێیدا هاتووە، "لیوا قەیس محەممەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی و بەڕێوەبەری ناوەندی ئۆپەراسیۆنی زانیاری و ئۆرگانەکانی ستاف و ژمارەیەک ئەفسەری تێدابوو".

    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لەم دیدارەدا دوایین پێشهاتە ئەمنییەکان و پێشهاتە مەیدانییەکان تاوتوێ کران، ئەمە جگە لە زنجیرەیەک گفتوگۆ و دەستێوەردان لەلایەن ئامادەبووانەوە، بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی کاری ئەمنی و هەواڵگری".

    لە میانی دیدارەکەدا محەممەدی جەختی لە "گرنگی بەردەوامی ئامادەیی هێزە ئەمنییەکان و کارکردن وەک یەک تیم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان" کردەوە.