
بەغدا -INA
باسم محەمەد خەزەیر بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کارووباری هەناردەکردن، بەکەناڵی ئەلعێراقیە نیوزی ڕایگەیاند:
• لە قۆناغی یەکەمدا 185 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستانەوە وەردەگرێت.
• بەرهەمهێنان بەرەبەرە زیاد دەکرێت تا دەگاتە 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
• ئێستا هەرێم توانای هەناردەکردنی 300 هەزار بەرمیلی هەیە، کە بەشێکی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی تەرخان دەکرێت.
• لیژنەی هاوبەش پێکهێنراوە بۆ چاودێریکردنی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت.
• تیمە تەکنیکییەکان خەریکی پشکنینی بۆڕییەکانن بۆ دڵنیابوون لە ئامادەباشییان.
• چاوەڕێی وەڵامی تورکیاین لە 24 کاتژمێری داهاتوودا سەبارەت بە ئامادەباشی بۆڕییەکانی بەندەری جەیهان.
خەزیر روونیشیدەکاتەوە : کە ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، دوای ماوەیەک لە وەستانی.