
بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،هیندستان ڕایگەیاند کە گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرێتانیا سەبارەت بە ڕێککەوتننامەی بازرگانی ئازادی پێشنیارکراو لە نێوان هەردوو وڵات دەست پێدەکاتەوە.
بەرپرسێکی هیندی جەختی کردەوە کە سبەینێ دووشەممە،گفتوگۆکان دەست پێدەکەنەوە دوای 8 مانگ لە وەستانی.
وەک بەرپرسەکە ئاماژەی پێدا : بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بڕیارە "جۆناسان ڕەینۆڵدز" وەزیری دەوڵەتی بەریتانی بۆ کاروباری بازرگانی،سەردانی هیندستان بکات،و کۆبوونەوەیەک لەگەڵ "پیوش گۆیال" وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هیندستان ئەنجام بدات.
شایەنی باسە گفتوگۆکان لە نێوان هیندستان و بەرێتانیا لە 13ی کانوونی دووەمی 2022 دەستی پێکردووە.