ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا پلانێكی نوێ دادەڕێژێت بۆ هەڵگرتنی بازگەی ناوخۆ و گۆڕینی دەوریەی نەجدە

ئەمنی
  • 22-02-2025, 17:14
  • +A -A

    بەغدا - INA
    فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا فەریق روكن وەلید خەلیفە تەمیمی ئەمڕۆ شەممە، پەرەپێدان و جێبەجێكردنی پلانێكی بۆ هەڵگرتنی زۆرێك لە بازگە ناوخۆییەكانی پایتەخت و گۆڕینی بە دەوریەی نەجدە و پۆلیسی ناوخۆیی پشتڕاستكردەوە.
    فەریق روكن تەمیمی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕوونیكردەوە كە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان دەستیكردووە بە هەڵگرتنی زۆرێك لەبازگەڵەكانی ناو بەغدای پایتەخت، لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەت كە ئامانج لێی كەمكردنەوەی دەركەوتە چەكدارییەكان و بەرزكردنەوەی ئاسایشی شارەكەیە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بەدیل بۆ ئەم بازگانە پشت بەستن دەبێت بە دەوریەی نەجدە و پۆلیسی ناوخۆیی بۆ دڵنیابوون لە ئاسایش لەو ناوچانەی كە بازگەكانیان لێیانەوە هەڵگیراون.