بەغداد – ا ه ع د. هومام حەمودی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوایكرد لیژنەی باڵا كە پێكهێنراوە بۆ قەیرانی ئاو لەباری نائاساییدا بێت تا ئەو كاتەی قەیرانی ئاو لەسەرتاسەری عێراق چارەسەردەكرێت. ئەو وتەیەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنێكی نائاسایی تایبەت بە ئاو هات كە تیایدا سەرۆكایەتی و كوتلەكانی پەرلەمان و وەزیری كشتوكاڵا و سەرچاوەئاویەكان نوێنەری حكومەت و وەزارەتی دەرەوە ئامادەیبوون. بەپێی بەیاننامەیەك كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عیبَراقییە (ا ه ع) نێردراوە، پەرلەمان پەیامێكی بەپەلە ئاراستەی پەرلەمانی توركیا دەكات بۆ دواخستنی پڕكردنەوەی ئاوی بەنداوی ئەلیكسۆ بۆ سێ مانگی تر، لەگەڵ پێكهێنانی وەفدێكی پەرلەمانی و ویزاری بۆ سەردانیكردنی توركیا و رێكەوتن لەسەر ئەو پرسە.