
بەغدا - INA - ئیحسان مرسومی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، یانەی قوە جەویە بە دوو گۆڵی خاوێن سەرکەوتنێکی شایستەی بەسەر یانەی حدود بەدەستهێنا، لە بەرامبەردا نەفتی میسان سێ خاڵی بەنرخی لە یانەی گەرمەی هاوتاکەی بردەوە دوای یارییەکی بەهێز کە بە ئەنجامی 3-2 کۆتایی هات، لە بەرامبەردا یانەی نەورۆز سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر دیالە بەدەستهێنا بە ئەنجامی 4-1، لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی گەڕەی 21 لە خولی نایابی عێراق.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە ،"یانەی قوە جەویە بە دوو گۆڵی خاوێن سەرکەوتنێکی گرنگی بەسەر حدود بەدەستهێنا، کە لە خولەکی 52دا سەعد عەبدولئەمیر گۆلی یەكەمی تۆماریکرد و یاریزانی یەدەك محەمەد جەواد لە خولەکی 85دا گۆلی دووەمی تۆماریكرد. بەم سەرکەوتنە، قوە جەویە خاڵەكانی بۆ 37 خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی چوارەمدایە". لە پلەی پێش کۆتاییدا بە 13 خاڵ بەستووە”.
لە یاری دووەمدا نەفتی میسان توانی سەرکەوتنێکی سەرنجڕاکێش بەدەستبهێنێت بە ئەنجامی 3-2 گۆڵەکانی نەفتی میسان لەلایەن عەلا سەعد لە خولەکی 43 ، وە ئۆکێکێ ئەفۆلابی پیشەگەر لە خولەکی 43 ، و دیمتی داوودا لە خولەکی 50 تۆمارکران، گۆڵەکانی گەرمەش لە خولەکی 38 لەلایەن محەمەد مەزهەرەوە تۆمارکران لە خولەکی 48 دا بەم سەرکەوتنە نەفتی میسان خاڵەكانی بەرزکردەوە بۆ 32 خاڵ لە پلەی هەشتەمدا، لە کاتێکدا خاڵی گەرمە لە پلەی دوانزەهەمدا و27خاڵ بوو.
لە یاریی سێیەمیشدا نەورۆز بە ئەنجامی 4-1 لە دیالەی بردەوە، لە یارییەکەدا کە لە یاریگای مەدینە لە بەغدا ئەنجامدرا، گۆڵەکانی نەورۆز لە خولەکی 16دا لەلایەن کەتوج پانۆم و لە خولەکی 31دا ئەحمەد مەحمود و لە خولەکی 45 و 70دا مەروان حسێن بە دوو گۆڵ تۆمارکرا، لەکاتێکدا تاکە گۆڵی دیالە لەلایەن ئەیمەن سەقاسیەوە تۆمارکرا لە خولەکی ٥٤.
بەم سەرکەوتنە نەورۆز لە پلەی دەیەمدا خاڵی خۆی بۆ 30 خاڵ بەرزکردەوە، لە بەرامبەردا خاڵی دیالە بە 10 خاڵ لە پلەی کۆتاییدا بەستەوە.