
بەغدا - INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حه‌شدی شه‌عبی ئەمڕۆ سێشەممە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی لە قووڵایی بیابانی ڕاگەیاند.
هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی له راگه‌یندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) نێردراوه ، تێیدا هاتووە: "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا لە هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی ، بە هاوکاری سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیان لەسەر سێ میحوەر لە قوڵایی بیابانی گەورە ئەنجامدا کە لە نێوان پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحه‌دین و ئەنبار".
له راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كرا كه"ئۆپەراسیۆنەکە لیواکانی 21، 44، و 60ی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی تێدایە، لەگەڵ لیواکانی فیرقەی 20ی سوپای عێراق، جگە لە ئۆپەراسیۆنەکان، هەواڵگری، راگه‌یاندن، پەیوەندییەکان، و بەشی یاریدەدەری هەواڵگری هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی ، هەروەها ئەندازیاری پزیشکی و سەربازی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حه‌شدی شه‌عبی ".