بەغداد – ا ه ع فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار، ئەمرۆ یەك شەممە، تەئكیدیكردەوە لەسەر ئەنجامدانی وتوێژ لەگەڵ توركیا سەبارەت بە ئاو لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان بەغداد و ئەنكەرە. بەپێی بەیاننامەیەك كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، سەرۆك كۆمار لە میانی پێشوازیكردنی لە حەسەن جەنابی وەزیری سەرچاوەكانی ئاو و وەفدی هاورێی، باسی لە گرنگی پەیوەندی ستراتیجی ئاو كرد لەنێوان عێراق و توركیادا، لەگەڵ گرنگی بەردەوامیدان بەو پەیوەندیە و رێكخستنی لەسەر بنەمای گفتوگۆی زانستی و جدی، بەراوردكردنیشی بە بەرژەوەندی تری هاوبەشی نێوانیان لەسەرجەم بوارەكانی تردا لەوانەش پەوەندی بازرگانی و بەبازاڕكردن و گەشتیاری و بەرژەوەندی سیاسی و ئەمنی. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە لە دیدارەكەدا رۆشنایی خراوەتەسەر دواگۆڕانكاریەكان بەتایبەت دوای گلدانەوەی ئاو لە بەنداوی ئەلیسكۆ لەلایەن توركیاوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە