دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ٨ تۆمەتباری خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 17-02-2025, 18:58
  • +A -A

    هەولێر – INA
    بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان، بەبڕیاری بەڕێز داواکاری گشتی ( ٨ )تۆمەتباری خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی دەستگیرکرد، تۆمەتباران لەڕێگەی گرتە ڤیدیۆیی و لایڤەکانیان بابەتی نەشیاویان بڵاوکردوەتەوە و کاریگەری نەرێنییان لەسەر تاک و خێزانەکان هەبووە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە:
    لەسەر داوای هاوڵاتییان بۆ زیاتر پاراستنی بەها کۆمەڵاتییەکان، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ، دوای بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی شوێن و ناسنامەی ئەو تۆمەتبارانەی کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگرتە ڤیدیۆیی و لایڤەکانیاندا ڕەفتاری دوور لە  نەریت و ڕەوشتی کۆمەڵایەتییان بڵاودەکردەوە دەستگیرکران و ڕووبەڕوی یاسا کرانەوە".
    هەر وەها لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتوە : " لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان، دەزگای ئاسایشی هەرێم بەپێ یاسا و بەبڕیاری دادوەر ڕووبەڕووی خراپ بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێتەوە و لەپێناو تێکنەدانی شیرازەی کۆمەڵگا".