عەبدولئەمیر شەمری بەشداری لە دانیشتنی 42 مین کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ناوخۆی عەرەبی لە تونس دەکات

ئەمنی
  • 16-02-2025, 20:30
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"عەبدولئەمیر شەمری " وەزیری ناوخۆ،بەشداری لە کارەکانی دانیشتنی 42مینی ئەنجومەنی وەزیرانی ناوخۆی عەرەبی لە کۆماری تونس کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : ئەمڕۆ یەکشەممە،42مین دانیشتنی  ئەنجومەنی وەزیرانی ناوخۆی عەرەبی لە کۆماری تونس، بە ئامادەبوونی وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی عەرەبی و شاندی باڵای ئەمنی، لەگەڵ نوێنەرانی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پۆلیسی تاوان "ئینتەرپۆل"، نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوان، ئاژانسی یەکێتی ئەوروپا بۆ هاوکاری لە بواری جێبەجێکردنی یاسا "یۆرۆپۆل"وزانکۆی نایفی عەرەبی بۆ زانستە ئەمنییەکان و یەکێتی وەرزشی عەرەبی پۆلیس،دەستی بەکارەکانیکرد.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : عێراق بە شاندێک بە سەرۆکایەتی "عەبدولئەمیر شەمری"وەزیری ناوخۆ،بەشداری لە کاروباری ئەم دانیشتنەدا کرد،کە بەرنامەی کاری خولەکە پڕۆژەی پلانێکی ستراتیژی عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان  و پڕۆژە پلانێک  بۆ قۆناغی ستراتیژی عەرەبی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی تەکنۆلۆژیای زانیاری و تاوانە سایبەرییەکان و پڕۆژە پلانێک سەبارەت بە پاراستنی مەدەنی لەخۆدەگرێت.