بەغداد – ا ه ع فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار، ئەمرۆ یەك شەممە، لەكۆشكی ئاشتی لەگەڵ نوری مالیكی و ئەیاد عەلاوی جێگرانی سەرۆك كۆمار كۆبویەوە. لە میانی كۆبونەوەكەدا تاوتوێی چەندین پرسی كرا، گرنگترینیان ئەنجامی هەڵبژاردن و كێشەی ئاو دوای ئەوەی بەنداوی ئلیسكۆ لەلایەن توركیاوە خرایەكار. بەپێی بەیاننامەیەك كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە تەئكیدكراوەتەوە لەسەر ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری چاو بەسەرجەم ئەو تانانەدا بخشێنێ كە ئاراستەی ئەنجامی هەڵبژاردن كراوە بەشێوەی دادپەروەری و گەڕانەوەی ماف و رێزگرتن لەدەنگی هاوڵاتیان. سەبارەت بە كێشەی ئاویش لەگەڵ توركیا، تەئكید لەسەر گرنگی چاوخشاندن بە برپرسیارێتی ستراتیجی بۆ ئەو كێشەیە و بەردەوامبوونی گفتوگۆكان لەگەڵ توركیا كرا بەپێی بەرژەوەندی هاوبەش بەجۆرێك دادپەروەری لەدابەشكردنی ئاودا بەدیبهێنێت.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە