فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا: پشتێن و ناوچەكانی پایتەخت پارێزراون و هیچ پێشێلكارییەكی تێدا نییە

ئەمنی
  • 15-02-2025, 12:22
  • +A -A

    بەغدا  -INA- ئەحمەد فەراجی
    فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا،فەریق روكن وەلید خەلیفە تەمیمی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند :  سەرجەم پشتێن و ناوچەكانی پایتەخت پارێزراون، هاوكات ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە دۆخی ئەمنی بەغدا جێگیرە و هیچ پێشێلكارییەكی ئەمنی لە ئارادا نییە.
    تەمیمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دۆخی ئەمنی بەغدا سەقامگیرە و هیچ پێشێلكارییەكی ئەمنی نییە و  ئاماژەی بەوەشكرد دەستكەوتی گەورە و دروستكردنی كلینیكی تەندروستی و قوتابخانە و شەقامەكان هەیە، بەهۆی ئەوەی لایەنی ئەمنی بۆ ناوچەكان پارێزراون.
    ناوبراو ووتیشی: پشتێنەی بەغدا و هەموو ناوچەكانی لە ڕێگەی هێزە ئەمنییەكانی ئێمەوە كە لە هەموو ناوچەكانی پایتەخت و دەورووبەری پارێزراون.