
بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی بكوژێكی ڕاگەیاند كە بە غیابی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە بەهۆی ئەنجامدانی كوشتن لە بابل.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: مەفرەزەكانی هۆبەی كۆنترۆڵكردنی تاوانەكانی قەزای قاسم لە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای بابل، بە هاوكاری شانەی سقوری هەواڵگری لە بابل و بەغدا، بكوژێكی مەترسیداریان دەستگیركرد كە بە غیابی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا بە هەڵواسینی تا مردن، بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی كوشتنی دوو كەس لەساڵانی رابردوو لە قەزای قاسم.
ئاماژەی بەوەشكرد: بكوژەكە لەو كاتەدا توانیبووی لە وڵات هەڵبێت، بەڵام دوای ئەوەی زانیاری لەسەر بوونی لە پارێزگای بەغدا دەست كەوت، تیمێكی كار لە هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوان پێكهێنرا، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری، بۆ كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنی نیشتەجێبوونی و چاودێریكردنی جموجۆڵەكانی و چاودێریكردنی پەیوەندییەكانی بۆ ماوەی دوو مانگ، تاوەكو شوێنەكەی دیاریكرا و دواتر لە یەكێك لە گەڕەكەكانی پایتەخت دەستگیركرا.
رونشیكردەوە: رادەستی لایەنی داواكار كراوە لە بابل بۆ تەواوكردنی ئەو ڕێكارە پێویستانەی كە ماونەتەوە بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.