
بەغدا - INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆزینەوەی تەرمی ٥ تیرۆریستی دوای هێرشە ئاسمانییەکەی ئەم دواییەی باکووری ڕەوا، لە چوارچێوەی کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە ڕاگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی له راگهیندراوێكدا - کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا - ڕایگەیاندووە کە " دوێنێدا، چوارشەممە، سەبارەت بەو هێرشە ئاسمانییەی کە لەلایەن فڕۆکەکانی ئێف ١٦ لە باکووری قهزای ڕاوه لە چوارچێوەی کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە ئەنجامدرا، هێزێک لە فیرقەی حەوتەم لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە بە ئامادەبوونی مەیدانی فەرماندەی فیرقەی جەزیرە وفەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان و هێزێک لە سەرچاوەکانی کەتیبەی ههواڵگیری سهر بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و هەوڵی ئەندازیاری و بە سەرپەرشتی شانەی ئامانج لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ گەڕان بەدوای شوێنی هێرشە ئاسمانییە سەرکەوتووەکە، کە تێیدا 5 تەرمی تیرۆریستان دۆزرایەوە، کە یەکێکیان هی سەرکردەیەکی داعشە لە تیرۆریستی داعش، کە دوای پشکنینی وردی تەرمەکەی ناسنامەکەی دەناسرێتەوە.
له راگهیندراوهكه ئاماژه بهوهیش درا كه ، ئۆپەراسیۆنەکە بووە هۆی دۆزینەوەی چەکی مامناوەند و سووک، تەقەمەنی جۆراوجۆر، پشتێنی تەقینەوە، نارنجۆکی دەستی، کەرەستەی لۆجستی، ئامێری مۆبایل و بەڵگەی تاوانکاری"، ههروهها جهختیشی كردهوه لهسهر ئهوهی كه "ئۆپەراسیۆنی گەڕانەکە هێشتا لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیدا بەردەوامە".
شانی راگهیاندنی ئهمنی جەختی لەوە کردەوە کە "هێزە ئەمنییەکان بەردەوام دەبن لە تۆڵەسەندنەوەی عادیلانهی لە گروپە تیرۆریستییە دۆڕاوەکان، کە هیچ جێگایەکیان لەسەر خاکی پاکی عێراق نییە. نە ئەشکەوت و نە ناوچە بیابانییەکان لە لێدانی قارهمانهكانمان نایانپارێزن و مردنیش چارەنووسی حەتمیانە".