
بهغدا-INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی چیک پیتەر فیالا ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) نێردراوەتێیدا هاتووە " سەرۆک وەزیرانی چیک پیتەر فیالا میوانداری سەرۆک وەزیرانی کۆماری عێراق محەمەد شەیاع سودانی کرد، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کۆماری چیک لە 13 ی شوباتی 2025دا."
پاش کۆبوونەوەی فەرمی نێوان هەردوو سەرۆک وەزیران، ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش بەم شێوەیەی خوارەوە بڵاوکرایەوە:
*پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکاری هاوبەش*
ههر له راگهیندراوهكهیشدا هاتووه كه "هەردوو سەرۆک ستایشی مێژوویەکی دوورودرێژی دۆستایەتی و هاوکاری بەرهەمدار و فرە بواری نێوان هەردوو وڵاتیان کرد، و سەرۆک وەزیران فیالا پێزانینی خۆی بۆ دەستکەوتەکانی ئەم دواییەی حکومەتی عێراقی لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ئابووری دەربڕی، بە ڕۆڵی پێشەنگایەتی عێراقەوە لە شەڕی دژی تیرۆردا" .
ههروهها لە لای خۆیەوە سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی ستایشی بەشدارییە گرنگەکانی کۆماری چیکی کرد لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکانی لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش"، هەروەهائاماژهی بۆ ئهوهیش كردووه كه "پاڵپشتیکردنی لە هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدابی مرۆیی لە عێراق دوای شکستی داعش لە مەیداندا".
ههر له راگهیندراوهكهیشدا هاتووه كه "هاوکاری ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر"
لەبەر ڕۆشنایی گۆڕانکاری بەردەوامی هاوبەشی ئاسایشی هەمەلایەنە لە نێو هاوپەیمانی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، هەردوولا جەختیان لەسەر "گرنگی بەردەوامی هاوکاری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەم چوارچێوەیەدا کردەوە هەم لەسەر ئاستی دوولایەنە و هەم لەسەر ئاستی فرە لایەنە بێت لە چوارچێوەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکاندا، هەروەها لایەنی عێراقی ستایشی ئەو هاوکارییە گرنگەی نێردەی ناتۆ لە عێراق و نێردەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کرد کە کۆماری چیک بەشداری تێدا دەکات".
ئهوهیش هاتووه كه ڕووی "هاوکاری ئابووری"
"هەردوولا لەسەر بنەمای ڕێککەوتننامەی هاوکاری ئابووری و پەرەپێدانی بازرگانی نێوان حکومەتی عێراق و چیک پابەندبوونی خۆیان دووپاتکردەوە، بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵ و کاریگەری لیژنەی هاوبەشی هاوکاری ئابووری نێوان هەردوو وڵات، کە بە هاوبەشی لەلایەن وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق و وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی چیک بەڕێوەدەبرێت، بە ئامانجی پێشکەشکردنی ڕاسپاردە بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی نوێ لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە و هاوکاری پیشەسازی و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین ئاستی بازرگانی و وەبەرهێنانی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵاتدا."
له راگهیندراوهكه هاوبهشهكهشدا ئهوهیش هاتووه كه - "هەردوولا ئامادەیان دەربڕی بۆ درێژەدان بە هەوڵەکان دروستکردنی بارودۆخی لەبار بۆ کارەکان و وەبەرهێنەران بەمەبەستی کارکردن لە بازاڕەکانی یەکتر، لە ڕێگەی هاوکاری و پاڵپشتیکردنی چالاکییە بازرگانییەکانەوە، هەروەها هەردوولا خواستی خۆیان دەربڕی بۆ پتەوکردنی هاوکاری ئابوری و بازرگانی و وەبەرهێنان لە بوارەکانی پاڵاوتنی نەوتی خاو و پیشەسازی کیمیایی و پرۆسێسکردنی کانگا و کانزاکان، ڕووپێوی جیۆلۆجی، و تەکنەلۆجییەکانی ژینگە بەتایبەتی (بەڕێوەبردنی پاشەڕۆی بەردەوام و ئابوری بازنەیی وچاودێریکردنی کوالیتی هەوا، و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو)، پەرەپێدانی ژێرخان، گواستنەوە، فڕۆکەوانی مەدەنی، پیشەسازی هێڵی ئاسن و ئامێر و کەرەستەی بیناسازی و ئەندازیاری وزە و وزەی نوێبووەوە و پیشەسازی پزیشکی و ئامێری پزیشکی، هەروەها ئامێر و کەرەستەی تایبەت بە کشتوکاڵ و ئامادەکردنی خۆراک".
ههروهها به گوێرهی راگهیندراوه هاوبهشهكه "هەردوولا پێشوازییان لە واژۆکردنی رێککەوتننامەی خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوەی ئاسمانی لەنێوان حکوومەتی هەردوو وڵاتدا کرد، کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر گەشتیاری و بازرگانی هاوبەش دەبێت".
له رگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كههەروەها "هەردوولا پێشوازییان لە بەڵێننامەی هاوکاری له بواری پاراستنی ژینگه کرد، کە لەنێوان وەزارەتی ژینگەی کۆماری عێراق و وەزارەتی ژینگەی کۆماری چیک واژۆ کراوە، و وەزارەتی ژینگەی چیک و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکانیان لەبواری پاراستنی کوالێتی ئاو و هەوا و بەڕێوەبردنی مەترسییەکانی کارەسات و پاراستنی جۆراوجۆری بیلۆجی و بەڕێوەبردنی ناوچە سروشتییە پارێزراوەکان، هەروەها لایەنی چیک ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری لەسەر بنەما ستراتیژی و یاساییەکانی پاراستنی ئاو و هەوا و ناساندنی لایەنی عێراقی بە تۆڕی نیشتمانی چاودێری بۆ ناوچە پەیوەندیدارەکان."
ههروهها "بە داننان بە گرنگی دابینکردنی چوارچێوەیەکی یاسایی گونجاو بۆ دروستکردنی هەلومەرجێکی لەبار بۆ کاروبارەکان و وەبەرهێنەران بۆ ئەوەی لە بازاڕەکانی هەردوو وڵاتدا کاربکەن، هەردوولا بەردەوامی دانوستانەکان ڕادەگەیەنن بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ دوورکەوتنەوە لە دوو باج و ڕێگریکردن لە خۆدزینەوە لە باجى سەپێنراو لەسەر داهات و سەرمایە، بەهۆی گرنگییەکەیەوە بە مەبەستی واژۆکردنی لە ئایندەیەکی نزیکدا، بە داننان بە گرنگی چوارچێوەی یاسایی گونجاو بۆ دروستکردنی هەلومەرجی لەبار بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران بۆ کارکردن لە بازاڕەکانی یەکتردا، هەروەها ڕێککەوتن لەسەر پێشکەشکردنی هاوکاری و پشتگیری پێویست بۆ بەردەوامبوون لە دانوستانەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنێک بۆ هاندان و پاراستنی وەبەرهێنانی هاوبەش".
به گوێرهی راگهیندراوه هاوبهشهكه ئهوهیش هاتووه " سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر پڕۆژەی گەورەی پەرەپێدانی ژێرخانی عێراق کردەوە بەتایبەتی ڕوانگەی "ڕێگای گەشەپێدان" کە ئامانج لێی دروستکردنی ڕێڕەوێکی ستراتیژییە، بۆ ئەوەی باشوور بە باکوور ببەستێتەوە بۆ گواستنەوەی وزە و گەشتیار و کەلوپەل وەک دەرفەتێکی گرنگی وەبەرهێنان بۆ هاوردەکەرانی چیکی."
ههر له راگهیندراوهكهدا "هەردوو سەرۆک وەزیران ئەرکی دیاریکردنی کەرتەکان و پڕۆژەکانیان و دەرفەتی تایبەت لەم ڕووەوە بە لیژنەی هاوبەشی هاوکاری ئابووری ڕاسپارد".
له رگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه " لەم چوارچێوەیەدا هەردوولا پێشوازی لە دانوستانەکانی نێوان لیژنەی گەرەنتی سەروەری عێراق و دەزگای گەرەنتی هەناردەکردنی چیک (EGAP) دەکەن لەسەر شێوازی ڕێککەوتنێک کە ڕێگە بە ئەگەری دابینکردنی گەرەنتی سەروەری دەدات لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵییەوە بۆ ئەو پڕۆژانەی وەبەرهێنان کە لەلایەن کۆمپانیاکانی چیکەوە جێبەجێ دەکرێن لە عێراق ئەم هەنگاوە ئاسانکاری دەکات بۆ هاتنە ناوەوەی کۆمپانیاکانی چیک بۆ ناو بازاڕی عێراق، و زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی کەرتی تایبەت لە عێراق، بەتایبەتی لە پرۆژەکانی ژێرخاندا".
له بواری *هاوکاری لە بواری وزە*
به گوێرهی راگهیندراوه هاوبهشهكه له بواری هاوکاری لە بواری وزە "هەردوولا خواستی خۆیان دەربڕی بۆ بەهێزکردنی هاریکارییەکان لەبوارەکانی نەوت و غاز و سوود وەرگرتن لەتوانا گەورەکانی هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە پترۆکیمیاوییەکان و سەرچاوەکانی تر لەکۆماری عێراقەوە بۆ کۆماری چیک " ههروهها جەختیان لەگرنگی "بەهێزکردنی هاوکاری دووقۆڵی کردەوە لەبواری پیشەسازی پترۆکیمیایی و کەرتی وزە، بەتایبەتی پڕۆژە هاوبەشەکان لەفراوانکردنی تواناکانی پاڵاوتنی نەوت و پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی وزەی تەقلیدی و نوێبووەوە لەعیراقدا، و لەم چوارچێوەیەشدا هەردوولا پێشوازیان لە واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن بۆ ئەم مەبەستە لەنێوان وەزارەتی نەوتی کۆماری عێراق و وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی کۆماری چیک کرد".
له بواری *هاوکاری لە بواری بەرگری*
هاوکاری لە بواری بەرگری تهوهرێكی تری گرنگی نێوان ههردوو سهرۆك وهزیران بووه كه "هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامی هاوکارییە دووقۆڵییەکان کردەوە لە بواری سەربازی و پیشەسازیی بەرگری، و لایەنی چیک ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی تەکنیکی بەردەوام بۆ بەرزکردنەوەی ئامادەباشی جەنگی بۆ هێزە ئاسمانییەکانی عێراق و لایەنی عێراقی خواستی خۆی بۆ بەردەوامی ئەم هاوکارییە دووپاتکردەوە".
له بواری *هاوکاری لە بوارەکانی کۆچ و ئاسایش*
به گوێرهی راگهیندراوه هاوبهشهكه "هەردوولا ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لە پرسی کۆچبەران لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی کۆماری عێراق و چیک و نێردە دیپلۆماسییەکانی هەردوو وڵات "، هەروەها ههردوو لا جهختیان له سهر "سووربوونی خۆیان دەربڕی بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لە بواری نەهێشتن و بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە تاوانێکی ڕێکخراو و چڕکردنەوەی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و ئەزموونەکان بە مەبەستی دەستەبەرکردنی پاراستنی تاکەکانی هەردوو وڵات".
ههر له راگهیندراوهكه ئاماژه بۆ ئهوهیش كرداوه كه "لەم چوارچێوەیەشدا هەردوولا پێشوازیان لە واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری ئەمنی نێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی کۆماری چیک کرد".