
کەربەلای پیرۆز - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش دەستەی حهشدی شهعبی بەشدارییان کرد لە دەستەبەرکردنی سەردانەکەی شەعبانیە.
دەستەی حهشدی شهعبی لە راگهیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا هاتووه كه، "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و زانیاری دەستەی حهشدی شهعبی لە بازگەکانی دەرەوە و کەرتەکانی ناوخۆ لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ كارمهندانی ئەمنییەکان جێگیرکران".
له راگهیندراوهكه ڕوونیشیکردەوە، "جێبەجێکردنەکە لە چوارچێوەی پلانی ئەمنی و كارمهندانی بۆ زیارەتی شەعبانی پیرۆز، لە کاتێکدا ملیۆنان سەردانکەر لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقەوە بەرەو پارێزگاری کەربەلای پیرۆز دەڕۆن بۆ یادکردنەوەی ئەم بۆنەیە".
ههروهها له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه ، "فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی فوراتی ناوەڕاستی دەستەی حهشدی شهعبی ، لیوا عەلی حەمدانی، دوێنێ چوارشەممە، دەستپێکردنی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاریی بۆ سەردانی ناوەڕاستی شەعبان لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز ڕاگەیاندبوو"، پشتڕاستیکردەوە "بەشداری سێ هەزار چەکدار لە جێبەجێکردنی پلانەکەدا".