
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، كوژرانی 5 تیرۆریستی لەناو حەشارگەیەك، لە باكووری راوە لە چوارچێوەی كەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە ڕاگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: لە كاتێكدا هێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان بە درێژایی هەفتەی ڕابردوو سەركەوتنی یەك لە دوای یەك لە دژی ئەندامانی چەتە تیرۆریستییەكانی داعش و سەركردایەتییان تۆمار كرد و وانەی توندیان لە چوارچێوەی كەرتەكانی ئۆپەراسیۆنی سەڵاحەدین لە پەڵكانە و كەركوك و دۆڵی زغیتون فێر كرد، بەڵام وەك چۆن دوژمن بیری لێدەكردەوە، باقی بەرپرسیارێتییەكەیان پشتگوێ نەخست.
ئاماژەی بەوەشكرد: چاوی پیاوە ئازاكانی ناو دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراق، بە هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، هەروەها هەوڵی بەردەوام و چاودێریكردن و پلاندانانی شانەی ئامانجدار لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، چاودێری مەفرەزەیەكی تیرۆریستی 5 كەسی لەناو حەشارگەیەك لە ئەشكەوتێك لە باكووری ڕاوە كرد لە چوارچێوەی كەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە.
ئاشكراشیكرد: دوای ئەم چاودێرییە وردە، فڕۆكەكانی ئێف 16 هێرشێكی ئاسمانی سەركەوتوویان ئەنجامدا كە شوێنی ئامانجداریان بە تەواوی لەناوبرد و ئەوانەی لەناوەوە بوون كوژران، جگە لەوەی چەك و تەقەمەنی و ئامێری جۆراوجۆریان لەناوبرد.