
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، وردەكاری هێرشە ئاسمانییەكانی دۆڵی زغیتون لە چوارچێوەی كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك ڕاگەیاند.
فەرماندەییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی نرادووە، دەڵێت: لە درێژەی بەیاننامەكەمان لە 9ی شوبات سەبارەت بە هێرشە ئاسمانیەكەی فڕۆكەی ئێف 16 لە وادی زغیتۆن لە چوارچێوەی كەرتی ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك، كە بەپێی زانیاریی دروست و هەوڵی چۆنایەتی لە قارەمانانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی بە هەماهەنگی و هاوكاری و پلاندانان لەگەڵ شانەی ئامانجدار لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كرایە ئامانج كە ژمارەیەك تاوانباری باندی تیرۆریستی داعشی تێدابوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: هێزێكی قارەمان لە لیوای 42ی فیرقەی 11 بە بەهێزكردنی هێزێك لە سەرچاوەكانی ئیستتڵاعی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە هەمان فیرقەدا چوونە دەرەوە، سەرەڕای نارێكی و ئاڵۆزی سروشتی ناوچەكە، بۆ گەران بۆ شوێنی هێرشەكە، دوو تەرمی تیرۆریستانیان دۆزیەوە، یەكێكیان بەناو (عەدنان خەلیل جدعان) بە نازناوی (حاجی عەواد) و ئەوەی تریش تەرمی سەركردەیەكی داعشە كە دوای پشكنینی ورد ناسنامەكەی دەناسرێتەوە، ئەمە جگە لە دۆزینەوەی چەكی جۆراوجۆر و كەرەستەی لۆجستی و ئامێری مۆبایل و بەڵگەی تاوان.