شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی تەقینەوەیەکی کۆنترۆڵکراو لەسەر نزیکبوونەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 11-02-2025, 15:10
  • +A -A

    بەغدا - INA

    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، تەقینەوەیەکی کۆنتڕۆڵکراو لەسەر نزیکبوونەوەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕوویدا.

    لە ڕاگەیەندراوێکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA) ) نێردراوه‌ ، تێیدا هاتووە "لە کاتژمێر 16:00 تا 18:00ی ئەمڕۆ سێشەممە، لە چوارچێوەی نزیکبوونەوەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، لە ڕۆژئاوای بەغدای پایتەخت، تەقینەوەیەکی کۆنتڕۆڵکراوی پاشماوەی جەنگ لە لایەن دەسەڵاتی ئەمنی کارامەوە ڕوودەدات".