لە پارێزگای نەینەوا حەشارگەیەكی تیرۆریستانی داعش دۆزرایەوە كە چەندین بۆمبی تێدابوو

ئەمنی
  • 2-06-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژی سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند لە پارێزگای نەینەوا حەشارگەیەكی تیرۆریستانی داعشیان دۆزیوەتەوە كە چەندین بۆمبی لە خۆگرتبوو. یەحیا رەسوڵا لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: " فەرماندەیی پرۆسەكانی نەینەوا هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینی لە گوندەكانی (كەهریز و مشیرفە و خربە و حەماد و بەعیران و رەماح و كەحیتان و مریغە و سەلبی) كە دەكەونە سەر رێگای بەغداد/موسڵا و هێڵی ستراتیجی ئەنجامدا بەمەبەستی سەپاندنی ئەمن و ئاسایش لەو ناوچەیەدا. وتیشی لەو هەڵمەتەدا هێزەكانیان حەشارگەیەكی تیرۆریستانی داعشیان دۆزیوەتەوە كە چەندین بۆمبی چێندراوی تێدابووە.