
به‌غدا - INA
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه كوژرانی 3 سه‌ركرده‌ی گرنگی تیرۆریستی له سه‌ڵاحه‌دین ڕاگه‌یاند.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی كه به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) گه‌یشتووه و تێیدا هاتووه : دوای به‌یاننامه‌كه‌مان سه‌باره‌ت به هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی فڕۆكه‌كانی ئێف 16 له 31ی 1ی 2025، به پشتبه‌ستن به زانیاریی هه‌واڵگریی دروستی پاڵه‌وانه‌كانی ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی و له‌ژێر چاودێری و پلاندانان و به‌دواداچوون بۆ چه‌ند ڕۆژێك له‌لایه‌ن شانه‌ی ئامانجدار له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، كه حه‌شارگه‌یه‌كی تیرۆریستانی كرده ئامانج له‌ناوچه‌ی زه‌ركه له‌ناو كه‌رتی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین و له ناوه‌وه‌یدا مه‌فره‌زێكی تیرۆریستی هه‌بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد : دوای هه‌وڵی ته‌كنیكی و به‌دواداچوون و به‌كارهێنان و پشكنینی زانیاری، و ئه‌نجامدانی پشكنین له‌سه‌ر ته‌رمی 7 كوژراوه‌كه له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، له‌لایه‌ن پیاوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازییه‌وه، به هه‌ماهه‌نگی ته‌كنیكی و هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وه پشتڕاستكرایه‌وه و یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو كه سه‌ركرده گرنگه تیرۆریسته‌كان كوژراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌نێو ئه‌م سه‌ركردانه‌دا بریتین له:
1- تیرۆریست ده‌هام محه‌مه‌د علێوی مه‌كه‌نی (ئه‌بو سه‌عید ده‌ندوشی) به‌ناو والی كه‌ركوك، به‌رپرسه له چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستی و كوشتنی هاووڵاتیانی بێ‌تاوان و تاوانی تیرۆریستی له دۆڵی شای و چیای حه‌مرین و حه‌ویجه له كه‌رتی كه‌ركوك.
2- تیرۆریست شه‌حازه عه‌لاوی ساڵح مه‌كه‌نی (ئه‌بو عیسا)، به‌ناو به‌رپرسی كه‌رتی حه‌مرینی چه‌ته‌كانی داعش.
3- تیرۆریست به‌ناو ڕه‌بیع به‌توش، یه‌كێك له توخمه تیرۆریستییه گرنگه‌كانی ناو چه‌ته‌كانی داعش.