
بەغدا - INA
سەرۆک کۆمار لەتیف جەمال رەشید، و عەبدوڵڵای دووەم پاشای ئوردن، ئهمڕۆ هەینی، پشتیوانیی چەسپاوی خۆیان بۆ مافی گەلی فەلەستین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتەکەیان دووپاتکردەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) نێردراوە: تێیدا هاتووە " ئهمرۆهەینی لەگەڵ پاشا عەبدوڵڵای دووەم بن ئەلحوسێن پاشای ئوردن گفتوگۆی کرد لەسەر ئەو هەوڵانەی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکان لە ناوچەکە و سەقامگیرکردنی ناوچەکە ئەنجام دراوە".
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه "لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک کۆمار و شاعەبدوڵا پشتیوانی پتەوی خۆیان بۆ مافی گەلی فەلەستین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ لەسەر بنەمای بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان دووپاتکردەوە کە ئەمەش بنەمایەکە بۆ بەدیهێنانی ئاشتییەکی دادپەروەرانە و گشتگیر لە ناوچەکەدا".
ههروهها له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه "پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا و گرنگی هەماهەنگی هاوبەشیان تاوتوێکرد بەشێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکان و قوڵکردنەوەی هاوکاری نێوانیان".