سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: مانگرتووانی سلێمانی بوون بە پێشەنگ بۆ چارەسەری بنەڕەتیی کێشەی بودجەی هەرێم

سیاسی
  • 7-02-2025, 17:14
  • +A -A

    ئه‌مڕۆ هه‌ینی ، هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، رایگەیاند، مانگرتووانی سلێمانی بوون بە پێشەنگ بۆ چارەسەری بنەڕەتیی کێشەی بودجەی هەرێم.

    هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا لەبەردەم خێمەی مانگرتووانی سلێمانی رایگەیاند، مانگرتووانی سلێمانی بوون بە پێشەنگ بۆ چارەسەری بنەڕەتیی کێشەی بودجەی هەرێم و رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق.

    سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی وتیشی، مانگرتووان کارێکی وایانکرد کە دەتوانین بڵێین بەشێکی کێشەی مووچەی ساڵی 2025 کۆتاییهاتووە و ئێمە پارێزەری راستەقینەی ئەوان دەبین بۆ جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانەی هەیانە.