شاندێکی پەرلەمان گەیشتنە خێمه‌ی مانگرتوانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی

سیاسی
  • 7-02-2025, 14:34
  • +A -A

    سلێمانی - INA

    ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران گەیشتنە پارێزگای سلێمانی بۆ ئەوەی هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ دانیشتنی فەرمانبەران بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پرسی دواکەوتنی مووچەکانیان نیشان بدەن.

    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند، "ئەندامانی پەرلەمانی فیدراڵی گەیشتوونەتە خێمه‌ی مانگرتوانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ خۆپیشاندەرانی ئەوێ نیشان بدەن، هەروەها بۆ گەیاندنی پەیامی یەکڕیزی جەماوەریی نیشتمانیی عێراق".

    ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو پەرلەمانتارانەی پەیوەندییان بە خۆپیشاندەرانەوە کردووە بریتین لە پەرلەمانتار حسێن مونس، پەرلەمانتار یوسف كیلابی ، پەرلەمانتار عەلا موسەوی، پەرلەمانتار عەلی سەعیدی، پەرلەمانتار زیكرا ردێنی، پەرلەمانتار سروە عەبدولواحید".

    لەدوای كۆبونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەفدەكەی پەرلەمان جەختی كردەوە كە بەوردی گوێیان لە داواكانی مانگرتوەكان گرتوەو لیژنەی پەرلەمانی پێكدەهێنن بۆ چاودێریكردنی تیمەكانی هەردو حكومەتی عێراق و هەرێم كە هەڵی چارەسەركردنی كێشە تەكنیكییەكانی بەردەم موچە دەدەن و جەختیشیان كردەوە كە بەهیچ شێوەیەك قبوڵ ناكەن فەرمانبەرانی هەرێم ببنە قوربانی ئەو كێشانە كە بە كێشەی تەكنیكی نێوان بەغداو هەولێر ناودەبرێن لەبارەی موچە.