تاران – ا ه ع دەسەڵاتدارانی ئێران، ئەمرۆ شەممە، رایانگەیاند فرۆكەیەكی جەنگی لەجۆری ئێف 7 لە پارێزگای ئەسفەهان كەتەخوارەوە و تیمی فرۆكەوانیەكەشی بێ زیانن. سەرچاوە فەرمییەكانی ئێران لە بەیاننامەیەكدا بڵاویانكردەوە" دوای كەوتنەخوارەوەی ئەو فرۆكەیە گەمارۆی ناوچەكەیانداوە تا ئەوكاتەی پرۆسەی لێكۆڵینەوە كۆتایی دێت". هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە فرۆكە جەنگییەكە لە ناوچەیەكی بیابانی حەسەن ئابادی سەر بە پارێزگای ئەسفەهان كەوتوەتە خوارەوە، پێش تەقینەوەشی تیمی فرۆكەوانی توانیویانە خۆیان قوتاربكەن.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە