
بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە یانەی نەورۆز سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر یانهی مینا تۆماركرد بە ئەنجامی 5-1، لە بەرامبەردا یانەی کەرخ لە یانهی نەجەفی بردەوە، زاخۆش بەشێوەیەکی کاتی گەیشتە لوتکەی ڕیزبەندییەکە بە بردنەوەی بە سێ گۆڵ لە یانهی حدود، لە چوارچێوهی گهڕی 18 خولی نایابی عێراق بۆ وەرزی 2024-2025.
له یاری نهورۆز و مینا یاریزان مەروان حسێن بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ (خولەکەکانی ٣٥، ٤٤، ٦٢) سەرکردایەتی یانهی نەورۆزی کرد و سەرکەوتنی بەسەر یانەی مینادا بەدەستهێنا، لە بەرامبەردا کلۆدیۆ ئۆلیڤێرا گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد (خولەکی ٦٤)، ئاسۆ ڕوستومیش لە خولەکی (٦٧)دا کۆتایی بە فێستیڤاڵی گۆڵەکان هێنا بە تۆمارکردنی گۆڵی پێنجەم.
بەم ئەنجامە نەورۆز بە کۆکردنەوەی ٣٢ خاڵ بۆ پلەی ١١ بەرزبووەوە، خاڵەکانی میناش بە ٢٠ خاڵ بەستەوە و پلەی ١٥ی بەدەستهێنا.
لە یاری دووەمی هەمان گهڕدا یانەی زاخۆ بەشێوەیەکی کاتی گەیشتە لوتکەی ڕیزبەندی خولی ئهستێرهكانی عێراق دوای ئەوەی بە ئەنجامی 3-1 لە یانەی الحدود بردەوە.
سێ گۆڵەکەی زاخۆ لەلایەن ئەمجەد عەتوان بە 67 گۆڵ لە لێدانی سزا و ئەحمەد یاسین 80 گۆڵ و محەمەد عەلی عەبود بە 86 گۆڵیش لە لێدانی سزا تۆمارکران.
زاخۆ بهشێوهیهكی کاتی بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی خولهكهیگرتووهتهوه و حدودویشی بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پلەی پێش کۆتایی مایهوه.
ههر له چوار چێوهی یارییهكانی گەڕی 18ی خولی ئەستێرەکان، یانەی کەرخ بە گۆڵێکی یاریزان کریست مێرڤێلیس لە خولەکی (55)ی یارییەکەدا لە یانەی میوانداری یانەی نەجەف بردەوە لە پلەی ١٦دا بوو، لە کاتێکدا كۆی خاڵهكانی نەجەف بە ٢٤ خاڵ لە پلەی ١٠ی ڕیزبەندی خولەکەدا مایهوه.