غازی فەهاد بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی لە ڕاهێنەرایەتی یانەی گەرمە ڕادەگەیەنێت

وەرزش
  • 30-01-2025, 12:23
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ستافی تەکنیکی یانەی کەرمە بە سەرۆکایەتی غازی فەهدی ڕاهێنەر و مونیر جابر یاریدەدەری ڕاهێنەر نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لە ڕاهێنەرایەتی پێشه‌كه‌ش به‌ کارگێڕی یانه‌كه‌ كرد.

    یانەی کەرمە لە راگه‌یندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ ، "ئەو دوو ڕاهێنەرە خواستی خۆیان بۆ جیابوونەوە لە یانه‌كه‌ ڕاگەیاندووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەم بڕیارە دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە بارودۆخی قۆناغ ئێستا هاتووەی یانه‌كه‌دایه‌".

    لای خۆیەوە کارگێڕی یانەی وەرزشی گه‌رمه‌ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ غازی فەهد ڕاهێنەر و یاریدەدەرەکەی دەربڕی بۆ هەوڵەکانیان لەگەڵ یانه‌كه‌ لە ماوەی ڕابردوودا دا.