
بەغدا - INA
مەراسیمی پێشوازیی فەرمی بۆ مستەفا مەدبولی، سەرۆکوەزیرانی میسر لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجومهنی وەزیران لە کۆشکی حکومەت لە بەغدا دەستیپێکرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سهرۆك وهزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێی
ا هاتووه : "لە مەراسیمی پێشوازییەکەدا گوێبیستی سروودی نیشتمانی عێراق و میسر و سڵاوی پاسەوانی شەرەف و سڵاوکردنی ئاڵای ئەو دووانە وڵاتان بهرێوهچوو".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مستەفا مەدبولی، سەرۆکوەزیرانی میسر بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەخت.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "مستەفا مەدبولی، سەرۆکوەزیرانی میسر ماوەیەکی کەم لەمەوبەر بە سەرۆکایەتی شاندێکی وەزاری بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئهسیر غرێری وەزیری بازرگانی پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی میسر و شاندی یاوەری کرد".