ئەحمەد شەرع بە سەرۆك كۆماری سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر دیاریكرا

جیهانی
  • 30-01-2025, 02:24
  • +A -A

    INA – به‌دواداچوون

    حەسەن عەبدولغەنی وتەبێژی ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەكانی سووریا ڕایگەیاند، بەفەرمی ئەحمەد شەرع سەرکۆماری حکوومەتی ڕاگوزەر لە سووریا دەبێت و لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا نوێنەرایەتی وڵاتەکەیان دەکات.

    حەسەن عەبدولغەنی وتەبێژی ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەكانی سووریا لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی سەركەوتنی شۆڕشی سووریا، بڕیارە نوێیەكانی ئیدارەی نوێی وڵاتەكەی بڵاوكردەوە " له‌و بڕیارانه‌یش ، رۆژی 8ی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێك بە رۆژی نیشتمانی سووریا دەستنیشان كرا، هه‌روه‌ها ،هەڵوەشاندنەوەی دەستووری ساڵی 2012ی سووریا و راگرتنی كاركردن بە سەرجەم یاسا تایبەتەكان، له‌ بڕیاره‌كانی ئیدارەی نوێی سووریا ، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی گەل (پەرلەمان)ی سەردەمی رژێمی پێشوو و هەڵوەشاندنەوەی سوپای رژێمی پێشوو، دووبارە بنیاتنانەوەی سوپای سووریا لەسەر بنەمای نیشتمانی، هه‌روه‌ها هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم هێزە ئەمنی و میلیشیاكانی سەر بە رژێمی پێشوو و پێكهێنانی دامەزراوەیەكی نوێی ئەمنی بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان.

    له‌ چوارچێوه‌ی بریاره‌كانی ئیدارەی نوێی ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ ،هەڵوەشاندنەوەی حزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراكی و رێگەنەدان بە دروستكردنەوەی لەژێر هەر ناوێكدا،هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گرووپە چەكدارەكانی بەشداربوو لە شۆڕشی سووریا و تێكەڵكردنەوەیان لەگەڵ دامەزراوەكانی دەوڵەت ، دیاریكردنی ئەحمەد شەرع بە سەرۆك كۆماری سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر".