![](https://www.ina.iq/kurd/uploads/posts/2025-01/thumbs/1738192402_upload_1738184136_1714111958.jpg)
بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی فراكسیۆنهكانی پەرلەمان،و بە ئامادەبوونی مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمان، دوایین هەموارکردنی یاسای بودجەی تاوتوێ کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، رۆژی چوارشەممە لەکۆشکی حکومەت میوانداریی کۆبوونەوەیەکی کرد کە سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی لەخۆگرت، بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی و جێگرەکانی موحسن عەلی مەندەلاوی و شاخهوان عەبدوڵڵا".
ههروهها له کۆبوونەوەکەدا "بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و گرنگی پشتیوانی کردن لە هەنگاوەکانی حکومەت لەتەواوکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاری و ئابوورییەکان خرایەڕوو، کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە، جگە لە چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکاری نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن بۆ بەدیهێنانی ئامانج و ئەولەویەتەکانی گەشەپێدان".
ههر به گوێرهی راگهیندراوهكه" لەسەر بنەمای ڕۆڵی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی وەک کۆڵەکەیەکی بنەڕەتی بۆ جێبەجێکردنی ئەو پابەندبوونانەی لەبەرنامەی حکومەتدا هاتووە وەسف کرا، بەشێوەیەک بەرژەوەندیی باڵای نشتیمانی لەبەرچاو بگرێت، و دوایین هەموارکردنەوە کە لەلایەن حکومەتەوە بۆ یاساکە کراوە تاوتوێ کرا"،ههروهها محهمهد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر "پابەندبوون بەو دەقە کردەوە کە باس لەپرسی چارەسەرکردنی تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت دەکات، و ئەنجومەنی وەزیران لەدانیشتنی چل و پێنجەمینیدا لە 5 ی تشرینی دووەمی ڕابردوودا پەسەندی کرد، و نووسراوی ژمارە 15 ی نوێنەری حکومەت لەئەنجومەنی نوێنەران پشتڕاستکرایەوە، کە لە 23 ی کانوونی دووەم بۆ ئەنجومەنی نوێنەران نێردراوە، و هەمان دەق لە لیژنەی دارایی لە پەرلەمان دەنگی لەسەر درا".
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه سودانی ئاماژەی بەوەدا کە "پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران ئەم هەموارکردنە بەبێ گۆڕانکاری پەسەند بکات، و پلانەکانی گەشەپێدان تەواو بکات، بەگوێرەی بەرژەوەندیی ئابووری عێراق و ئەو تێڕوانینەی کە لەبەرنامەی حکومەت پەسەندکراوە و ئەنجوومەنی نوێنەرانی پەسەندی کردووە".
ههروهها لە لای خۆیانەوە هەر یەک لە" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و جێگرەکانی و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان پشتیوانی خۆیان دەربڕی بۆ پەسەندکردنی ئەو دەقەی حکومەت کە نێردراوە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدراڵی" جەخت کرایەوە لەسەر "پشتیوانیکردن لە پلان و بەرنامەکانی حکومەت، لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراقییەکان لەهەموو شوێنێک".