![](https://www.ina.iq/kurd/uploads/posts/2025-01/thumbs/1738177107_upload_1738173267_149002306.jpg)
قاهیرە - INA - رەشا محەمەد
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەسەڵاتدارانی میسر، تەئكیدیانكردەوە: لە هەوڵە بەردەوامەكانیان بۆ پشتیوانیكردن لە هەوڵەكانی فریاگوزاری بۆ گەلی فەلەستین بە دەستەبەركردنی تێپەڕبوونی سەدان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سوتەمەنی و خۆراك و دەرمان و پێداویستییەكانی فریاگوزاری ڕۆژانە لە ڕێگەی پەڕینەوەی ڕەفەحەوە بۆ ناوچەكانی فەلەستین،و ئامادەیی خۆشیان ڕاگەیاند بۆ سازدانی كۆنفرانسێك بۆ ئاوەدانكردنەوەی كەرتەكە.
پارێزگاری باكوری سینا خالید موجاور، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی راگەیاند: وڵاتەكەی بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ لابردنی ئاستەنگەكان و دابینكردنی ئاسانكاری لۆجستی بۆ سەرپەرشتیكردنی تێپەڕبوونی زیاتر لە 300 بارهەڵگری فریاگوزاری ڕۆژانە، كە دەیانیان بۆ سووتەمەنی دیاریكراون.
وتیشی: میسر هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ دەستەبەركردنی تێپەڕبوونی سەدان بارهەڵگری ڕۆژانە لە ڕێگەی دەروازەی وشكانی ڕەفەحەوە، و وتیشی: هەنگاوی داهاتوو لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا هەماهەنگی نێوان وەزارەتی تەندروستی میسر و فەلەستین دەبێت بۆ هێنانی بریندارەكان و لە ڕێگەی پەڕینەوەی وشكانی ڕەفەحەوە بۆ نەخۆشخانەكانی میسر و جەختیشیكردەوە: وڵاتی میسر ئامادەیە كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانكردنەوەی غەززە ساز بكات.
لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری بەشی كاروباری پەنابەران، عەبدولڕەحمان نورەدین، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) تەئكیدیكردەوە: لە بەردەوامی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلە فریاگوزارییەكان لە ڕێگەی دەروازەی ڕەفەحەوە بۆ ناوچەكانی فەلەستین.
لە بەرامبەردا وتەبێژی فەرمی شێخایەتی ئەزهەر عەبدولعەلیم قشتە، ستایشی هەوڵەكانی میسری لەگەڵ سەرجەم دامودەزگاكانی و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كرد بۆ تێپەڕاندن و دەستەبەركردنی سەدان بارهەڵگر ڕۆژانە لە سەرەتای بڕیاری جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی ئاگربەست،و وتیشی: میسر هەوڵە لۆجستییەكانی چڕكردووەتەوە بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە لە قۆناغەكانی ئاگربەست و پێشكەشكردنی پشتگیری لۆجستی و دڵنیابوون لە هاوتوچۆی بارهەڵگرەكان لە پەڕینەوە لە ڕەفەحەوە بۆ ناوچە فەلەستینییەكان.