نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی فەرەنسا كرد

سیاسی
  • 29-01-2025, 20:52
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ پاتریك دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، چەند پرسێكیان تاوتوێكرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەاڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا لەگەڵ پاتریك دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، دەربارەی پەیوەندییەكانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، و پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، و هەوڵەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دۆخی سووریا و ناوچەكە، بیروڕایان گۆڕییەوە.
    هەروەها لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتەكانی گفتوگۆی هەولێر ـ بەغدا و تیمەكانی هەردوولایان تاوتوێ كرد و هاوڕا بوون لەسەر گرنگی بەردەوامیی گفتوگۆی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان لەسەر بنەمای لێكگەیشتن و دەستوور.
    هەردوولا بیروبۆچوونیان دەربارەی دۆخی سووریا و دوایین پێشهاتەكانی و پرسی كورد لەو وڵاتە‌ تاوتوێ كرد. لەمبارەیەوە، جەختیان لە گرنگیی تەبایی و یەكدەنگیی كورد و پاراستنی مافەكانی تەواوی پێكهاتە جیا‌جیاكان لە سووریای نوێدا كردەوە.


    هەورەك گرنگی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەكە و مەترسییەكانی تیرۆر و چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو كە كونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستانیش ئامادەی بوو.