![](https://www.ina.iq/kurd/uploads/posts/2025-01/thumbs/1738172306_upload_1738170305_540294654.jpg)
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری دارایی تەیف سامی، تەئكیدیكردەوە: عێراق ژینگەیەكی سەرنجڕاكێش بۆ وەبەرهێنان لەسەر بنەمای ژێرخانی پێشكەوتوو دابین دەكات.
وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ وەزیری دارایی تەیف سامی پێشوازی كرد لە باڵیۆزی كۆماری چیك لە عێراق یان شنایداوڤ، و تاوتوێی ئاسۆی هاوكاری هاوبەش لە بوارەكانی ئابووری و وەبەرهێنان كرد.
لە دیدارەكەدا وەزیر جەختیكردەوە: عێراق ژینگەیەكی سەرنجڕاكێشی وەبەرهێنان دابین دەكات لەسەر بنەمای ژێرخانی پێشكەوتوو و وتیشی: دەرفەتەكان بۆ وەبەرهێنەرە بیانییەكان رەخسێنراون بەتایبەتی لە كەرتەكانی بانكی و وزە و پیشەسازیدا.
هاوكات تەئكیدی لە پابەندبوونی حكومەتی عێراق بە بەرزكردنەوەی هاوكاری لەگەڵ كۆماری چیك لە بوارەكانی دارایی و ئاوەدانكردنەوە و سود وەرگرتن لە شارەزایی چیك لە پەرەپێدانی كەرتی دارایی و بانكیدا كردەوە.
لای خۆیەوە باڵیۆزی چیك ویستی وڵاتەكەی بۆ پتەوكردنی هاوبەشی ئابووری لەگەڵ عێراق دەربڕی، و جەختیكردەوە: لە ئامادەیی كۆمپانیا چیكییەكان بۆ وەبەرهێنان لە بازاڕی عێراق بەتایبەتی لە بوارەكانی تەكنەلۆجیا و پیشەسازیدا.
هەروەك تەئكیدی لە گرنگی فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات و بەهێزكردنی كەناڵەكانی هاوكاری دارایی كردەوە.