
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی، جەختی لەسەر پەرۆشی ڕێگریكردن لە بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر خاكی وڵاتانی دراوسێ كردەوە.
ئەعرەجی لە پۆستێكیدا لەسەر پلاتفۆرمی (ئێكس) كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)- بە دواداچوونی بۆ كردوە، دەڵێت: لە میانی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران جەختمانكردەوە: كە حكومەتی عێراق رژدە لەسەر ئەوەی خاكی عێراق بەكارنەهێنرێت بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
ئاماژەی بەوەشكرد: جەختمان لەسەر پێویستی كۆتاییهێنان بە ئاستەنگ و تەحەددیاتەكان و خێراكردنی ڕێكارەكان بۆ جێبەجێكردنی سەرجەم بڕگەكانی ڕێككەوتنەكە كردەوە.