دەزگای ئاسایشی هەرێم ژمارەیەك تیرۆریست لە دەوروبەری سلێمانی دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • 28-01-2025, 22:16
  • +A -A

    هه‌ولێر -INA

    بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش ، لەسێ ئۆپراسیۆندا لەدەوروبەری سلێمانی توانی پێنج تیرۆریستی داعش دەستگیربکەن.

    دەزگای ئاسایشی هەرێم  له‌ راگه‌یندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌" لە ڕۆژانی 19 و 23 و 26ی ئەم مانگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، لە سێ ئۆپراسیۆنی سەركەوتوودا، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری ورد و دەستنیشانكردنی شوێنی تیرۆریستان، توانیان پێنج تیرۆریستی داعش لە دەوروبەری سلێمانی دەستگیربكەن بەناوەكانی (ص ث ع)، (و ا ر)، (ص س ص)، (م ع ح) و (خ ب ع)، سەرجەمیان داواكراوی دادگاكانی عیراق بوون".

    له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌د ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌،" تیرۆریستان بەمەبەستی خۆحەشاردان ڕوویان لە دەوروبەری سلێمانی کردبوو کە لەماوەی ڕابردوودا چەندین خولی شەرعی و سەربازیان بینیوە. لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی چواری تیرۆر راگیراون و رووبەرووی یاساکراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".