![](https://www.ina.iq/kurd/uploads/posts/2025-01/thumbs/1738091490_1714984910171251978217121440321708332022170279412016860353001651569390wqwq-696x391.jpg)
ههولێر -INA
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر شۆفیران ئاگادار دەكاتەوە ئەمشەو دوای كاتژمێر 12، كامێرای تۆماركردنی سەرپێچی لە ژمارەیەك شەقام و چوارڕیانی شارەكە دەكەونەكار.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێكدا كه كۆپییهكی دهستی ئاژانسی ههواڵی عێراقی كهوتووه تییدا هاتووه، "ئەمشەو دوای كاتژمێر 12، كامێراكانی تۆماركردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر، لەو چوارڕێیانەی كە لە خوارەوە ئاماژەی پێكراوە، بە شێوەی ئەزموونی (تێست) دەكەونە كار".
ههروهها ئاماژە بەوەشكراوە، "كامێراكان بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دەكەونەكار، لە رۆژی 7-2-2025، سەرپێچییەكانی تیژڕۆیی تۆمار دەكرێن لە سیستەمی سزادانی هاتووچۆ".
بهگوێرهی راگەیەندراوەكەی هاتووچۆی هەولێرئهوهیش هاتووە، كامێراكان ئەم سەرپێچییانە تۆمار دەكەن:
نەوەستان لە چرای سووری ترافیك لایت.
لێخوڕین بە خێرایی زیاتر لەو خێراییەی كە ڕێگەی پێدراوە بۆ تێپەڕین لە ترافیك لایت لەو كاتەی چرای ترافیك لایت سەوزە.
زیاتر هاتەنە پێش و تێپەڕاندنی هێڵی پەڕینەوەی پیادە لەوكاتە كە چرای ترافیك لایت سوورە.