بنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە پردی یەکتربڕینی پاڵاوگە لە شاری دۆرا لە بەغدا کردەوە

ناوخۆ
  • 28-01-2025, 20:57
  • +A -A

    بەغدا -- INA ئەحمەد فەراجی

    ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، بنگین ڕێکانی وەزیر ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکان و کار، پڕۆژەی پردی چوارڕێیانی پاڵاوگەکانی لە ناوچەی دۆرا لە بەغدا کردەوە.


    ڕێکانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە، "پڕۆژەکە یەکێکە لەو پڕۆژە گرنگانەی کە هاوكار دەبێت لە چارەسەرکردنی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە چوارڕێیانی پاڵاوگەکان لە ناوچەی دۆرا لە بەغدا، هاوکات ئێوارەی ئەمڕۆ پردی گۆڕەپانی قەحتان لە بەغدا دەکەینەوە". 

    ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرجەم پڕۆژەکانی پاکێجی یەکەم بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی، لەوانەش پرد و تونێل لە گۆڕەپانی نسور، تا ناوەڕاستی ئەمساڵ دەکرێنەوە".