بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئەمڕۆدا

سیاسی
  • 28-01-2025, 20:46
  • +A -A

    بەغدا - INA

    لە میانی دانیشتنی ئاسایی ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی دەرکرد، لەوانە پەسەندکردنی ڕەشنووسی سیستمی ڕێکخستنی بازرگانی ئەلیکترۆنی لە عێراق، هەروەها تەرخانکردنی نزیکەی 400 ملیار دینار بۆ دابینکردنی تێچووی جێبەجێکردنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی 2025.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران،ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکایەتی چوارەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەمساڵی کرد و تێیدا بارودۆخی گشتی وڵات تاوتوێکرا، و گفتوگۆی دۆسیە گرنگەکان و ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەتیان کرا، جگە لە تاوتوێ کردنی بابەتەکانی سەر کارنامەی حکومەت کرد و بڕیاردانی پێویست لەو بارەیەوە".

    هه‌رو ه‌ها ئەنجوومەنی وەزیران بەدواداچوونی بۆ دۆسیەی وزە کرد و ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر گرتنەوەی کێڵگەی نەوتی مەجنون لەپڕۆژەکانی بەرژەوەندی کۆمەلایەتی لەسەر بنەمای یەکسان لەگەڵ ئەوەی لەگرێبەستەکانی دیکەی مۆڵەتدا کاری پێ دەکرێت و ڕێگەدان بە وەزارەتی نەوت / کۆمپانیای نەوتی بەسرە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری، بەپێی ئەو میکانیزمەی لە بڕیاری کابینەی حکومەت (24318 ساڵی 2024)دا هاتووە، سەبارەت بە جێبەجێکردنی پرۆژەکانی سوودی کۆمەڵایەتی بۆ گرێبەستەکانی خولی مۆڵەت پێدان، هەروەها ساڵانە بڕی (10) ملیۆن دۆلار تەرخان بکرێت، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لەهەژماری کێڵگەی نەوتی مەجنون بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان لەچوارچێوەی بودجەی پلاندانانی کۆمپانیای کارپێکەری کێڵگەکە/ کۆمپانیای نەوتی بەسرە".

    هه‌روه‌ها بەمەبەستی پەرەپێدان و ڕێکخستنی کاری فڕۆکەخانەکان ڕەزامەندی لەسەر ئەمانەی خوارەوە درا:

    1. وەزارەتی گواستنەوە گرێبەستی لەگەڵ ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی تایبەتمەند (دامەزراوەی دارایی نیودەوڵەتیIFC) بکات بۆ ئامادەکردنی نامیلکەی وەبەرهێنان بۆ بەڕێوەبردن و کارپێکردن و پەرەپێدانی فڕۆکەخانەکانی (بەسرە و موسڵ و زیقار و نەجەف) بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی و تێچووی لێکۆڵینەوەی راوێژکاریی لەسەر براوە بێت و بەشێکی لەسەر پارێزگا پەیوەندیدارەکان دابنرێت.

    2. وەزارەتی گواستنەوە یان ئەو پارێزگایەی کە (فڕۆکەخانەکەی لێ دامەزراوە)، بەرپرسیارێتی گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو لایەنە لە ئەستۆدەگرێت کە پێویستە هاوبەش بێت لەگەڵی (براوە)، بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی ئاماژەپێکراو و ئەو پارێزگایەی کە فڕۆکەخانەکەی تێدا دامەزراوە.

    3. وەزارەتی گواستنەوە چاودێری کردنی و سەرپەرشتی فڕۆکەخانەکان ئەستۆدەگرێت، بە داهاتی فڕۆکەخانەکان و دامەزراندن تێیدا، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو پارێزگایەی کە فڕۆکەخانەکەی تێدا دامەزراوە، و دەبێتە خاڵی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ ئاسانکاری کردن بۆ هەموو ڕێوشوێنەکانی پەیوەست بە حکومەت.

    4. بەڕێوەبردنی پاسپۆرت و گومرگ و تەندروستی و ئاسایش، ئاسایشی فڕۆکەخانەکان و چاودێری ئاسمانی، ستانداردکردن و کوالیتی فڕۆکەخانەکان لە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵیدا دەبێت.

    5. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد لە بڕگەی (2) ی ئاماژەپێکراو بەدەر دەبێت و وەزارەتی گواستنەوە وەک لایەنی گرێبەست لەگەڵ وەبەرهێنەرەکە دەمێنێتەوە.

    هه‌ر به‌پێی راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ لەو چوارچێوەیەدا، ئەنجوومەنی وەزیران ئەم بڕیارانەی خوارەوەی پەسەند کرد:

    1. وەزارەتی گواستنەوە/ هێڵی ئاسمانی عێراقییە پاش واژۆکردنی گرێبەستی وەبەرهێنان یان هاوبەشی بەپێی سیستەمی کرێ لە فڕۆکەخانە مەدەنییەکان (6ی ساڵی 2018) ئەو بڕەی لەسەری ماوە دەیدات.

    2. وەزارەتی گواستنەوە دانوستان لەگەڵ وەبەرهێنەران یان بەشداربووانی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانە دەکات بۆ نوێکردنەوەی کەمترین بڕی داهاتی فڕۆکەخانە کە دەبێت لایەنی عێراقی گەرەنتی بکات، و کۆنوسی دانوستانەکان پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران بکرێت بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی بتوانێت گەرەنتی پێویست پێشکەش بکات.

    3. وەزارەتی گواستنەوە ڕێککەوتن بکات لەگەڵ وەبەرهێنەر یان بەشداربوو لە بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانە بۆ دانانی بڕگەیەک لە گرێبەستەکەدا، بریتی بێت لە دیاریکردنی بڕی قەرەبوو کە پێویستە بدرێت لە حاڵەتێکدا ئەگەر بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەکە یان هەر لایەنێکی حکومی خاوەن دەسەڵاتی گرێبەست کردنی وەبەرهێنان یان هاوبەشی بە ویستی خۆی پێش کۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەکە کۆتایی پێ بهێنێت.

    4. وەزارەتی گواستنەوە و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی و دەستەی راوێژکاران، پرۆژە هەموارکردنێک بۆ سیستەمی کرێ لە فڕۆکەخانەکان ژمارە (6ی ساڵی 2018) ئامادە بکەن، بۆ دڵنیابوون لە چارەسەرکردنی پرسی کرێی وەرگیراو بەپێی سیستەمی ئاماژەپێکراو، بەشێوەیەک لەگەڵ سروشتی گرێبەستەکان و ئابووری بازاڕی گواستنەوەی ئاسمانیدا بگونجێت.

    له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ "لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکانی چاکسازی داراییدا، ئەنجوومەنەکە ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە تێیدا ئاماژە بەوە دەکات کاری دیوانی بیمە پەیوەستە بە بانکی ناوەندی عێراقەوە، بەوپێیەی دیوانەکە یەکێکە لەو دامەزراوە داراییە نابانکیانەی کە کار بۆ ڕێکخستن و سەرپەرشتیکردنی کەرتی بیمە دەکات، بەمەبەستی مسۆگەرکردنی گەشەپێدانی و دەستەبەرکردنی بازاڕێکی کراوە شەفاف و پارێزراوی دارایی".


    ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌  "لەبواری هاریکاری باجدا ڕەزامەندی درا لەسەر دەسەڵاتدان بە بەڕێوبەری گشتی دەستەی گشتی باج لەوەزارەتی دارایی بۆ دانوستان و داڕشتنی پڕۆژە ڕێکەوتننامەیەک سەبارەت بەدوورکەوتنەوە لە دوو باجدان و ڕێگریکردن لە خۆدزینەوە لە باجی سەپێنراو لەسەر داهات و سەرمایە لەنێوان حکومەتی کۆماری عێراق و حکومەتی سوڵتەنەی عومان لەسەر بنەمای بڕگەکانی دەستوور و وەزارەتی دەرەوە بەڵگەنامەی ڕێگەپێدانی پێویست بەناوی حکومەتی کۆماری عێراق بۆ بەڕێوەبەری گشتیی دەستەکە ئامادە دەکات، و پێشکەشی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت، بەمەبەستی وەرگرتنی واژۆی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران".

    له‌ راگه‌یندراوه‌كدا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ "بە مەبەستی پەرەپێدانی بازرگانی و ئاسانکردنی ڕێکارەکان، ئەنجومەنی وەزیران ڕەشنووسی (سیستەمی ڕێکخستنی بازرگانی ئەلیکترۆنی لە عێراق) پەسەند کرد".

    هەروەها ئەنجومەنەکە پڕۆژە یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای دیوانی وەقفی سوننەی پەسەند کرد ( ژمارە 56 ی ساڵی 2012 ) کە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە پێداچوونەوەی بۆ کرا و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرا ، لەسەر بنەمای بڕگەکانی دەستوور و بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەکانی فەرمانگەی یاسایی لە ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران.


    هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ "لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ پەرەپێدانی ناوچە دێرینەکانی بەغداد، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر بەدەرکردنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی بینای کەلەپووری قشلە (فەرمانگەی پۆستەی ئەقسا) لە ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکان (2 ی ساڵی 2014) و کۆنتڕۆڵەکانی هاوپێچی، و گرێبەست کردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەی کە لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارەکانەوە دەستنیشان کراوە".


    هه‌روه‌ها لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ گەڕاندنەوەی کارکردن لە پڕۆژە ڕاگیراوەکان، ئەنجوومەنی وەزیران ئەمانەی خوارەوەی پەسەند کرد:

    1. نوێکردنەوەی پێکهاتەی (دابینکردنی کەرەستەی پزیشکی و کەلوپەلی پزیشکی و ئۆفیس، و پێداویستی پزیشکی) لە چوارچێوەی پێکهاتەکانی پڕۆژەی (نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی موسڵ) کە لە خشتەی بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی تەندروستی بۆ ساڵی 2023 دانراوە، بە مەرجێک بە گرێبەستێکی نوێ بێت بەپێی کۆنتڕۆڵەکان و زیادکردنی تێچووی گشتی پڕۆژەکە.

    2. زیادکردنی بڕی یەدەگ و تێچووی گشتی پڕۆژەی (کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لە پارێزگای دیالە / غالبیە) و زیادکردنی بڕی سەرپەرشتی کردن و چاودێری.

    3. زیادکردنی بڕی یەدەگ و تێچووی گشتی پڕۆژەی (کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لە پارێزگای واست / زەرباتیە).

    4. زیادکردنی بڕی یەدەگ بۆ پێکهاتەی (دروستکردنی هۆڵی خوێندن) کە لە چوارچێوەی پێکهاتەکانی پڕۆژەی (دیزاین و جێبەجێکردنی بیناکانی کۆمەڵگەی ئەندازیاری) دامەزرێنراوە لە زانکۆی بابل، زیادکردنی بڕی سەرپەرشتی کردن و چاودێری و نوێ کردنەوەی پێکهاتەیەک بەناوی (بڕی زیادبوونی ئەو شایستانەی کە نەدراوە بۆ پێکهاتەی دروستکردنی هۆڵەکانی خوێندن) و زیادکردنی تێچووی گشتی بۆ پڕۆژە سەرەکییەکە.

    به‌ پێی راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ "لەچوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی پشتیوانی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر لەخۆگرتنی بڕی پارەی جیاواز کە دەکاتە (294.370) ملیار دینار، لەچوارچێوەی خشتەی خەمڵاندنەکانی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2025، لەسەر بنەمای بڕەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی (13ی ساڵی 2023) بۆ ئەوەی ببێتە (398.600) ملیار دینار، بەمەبەستی دابینکردنی تێچووەکانی جێبەجێکردنی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ساڵی 2025، و بەدەرکردنی لە دەرئەنجامدانی ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکان (2 بۆ ساڵی 2014) و لە ڕێنماییەکانی ئاسانکاری جێبەجێکردنی یاسای بودجە (1 بۆ ساڵی 2023) و هەموارکردنی دەقی یاسای بودجەی ساڵانی ( 2023، 2024 و 2025) خەرجیەکانی سەروەری، لەوانە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران".