یانەی زەورا له‌نه‌فتی میسانی برده‌وه‌ و له‌ لووتكه‌ مایه‌وه‌

وەرزش
  • 28-01-2025, 19:58
  • +A -A

    بەغدا - INA

    یانەی زەورا پێشەنگی خۆی لە خولی نایابی عێراق پاراست، دوای ئەوەی لە یارییەکانی قۆناغی ١٧دا بە ئەنجامی ١-٠ لە نەفت میسانی بردەوە.

    تاکە گۆڵی یارییەکە لە خولەکی ٨٢دا حەسەن عەبدولکەریم لە لێدانی سزا تۆمارکرا.

    بەم سەرکەوتنە یانەی زەورا بە کۆکردنەوەی ٣٥ خاڵ پێشەنگی خۆی لە خولەکەدا پاراست و بە ٤ خاڵ لە پێش یانەی شۆرتە کەوت کە ڕۆژی دوای سبەی پێنجشەممە لە یاری لوتکەی… قۆناغی ١٧ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی قوه‌ جه‌وییه‌ له‌ گه‌ڕی ١٧ ده‌بێته‌وه‌