
ههولێر -INA
ئهمڕۆ دوشهممه ، دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی گەنجەکەی قەزای رانیەی راگەیاند.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا كه بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا هاتووه"، دوای ئەوەی بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە لە گەڕەکی شەهیدانی شاری رانیە، بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان چەند گەنجێکدا کەسێک بەناوی ژیناڵ ئیبراهیم کەریم، لە دایکبووی ساڵی 2004 کوژرا و سێ کەسیش برینداربوون، تۆمەتباری رووداوەکە هەڵات".
له راگهیندراوهكهدا ئاماژە بەوەشکراوه كه، "پاش رووداوەکە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچونیان لەسەر رووداوەکە ئەنجامدا و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر بکوژەکەیان بەناوی ( م ، م ، أ ) دەستگیرکرد کە لە گوندی زهنگڵان لە پشدەر کە لە هەوڵی دەربازبونیدا بووە بۆ ئەودیو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان".
ههروهها ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان راگیراوە و دانی بە تاوانەکەیداناوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە.