سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدای حەشدی شەعبی سەرکەوتنی پلانی زیارەتکەرانی مانگی ڕەجەبی ئەمساڵ ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 26-01-2025, 16:07
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی بەغدای حەشدی شەعبی،سەرکەوتنی پلانی تایبەت بە زیارەتکەرانی مانگی  ڕەجەبی ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە پلانەکە هیچ ڕووداوێکی ئەمنی بەخۆیەوە نەبینیوە.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەی حەشدی شەعبی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی بەغدای حەشدی شەعبی سەرکەوتنی پلانی ئەمساڵی زیارەتکەرانی مانگی ڕەجەب ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بەوە دەکات کە  هیچ ڕووداوێکی ئەمنی و نەخوازراو ڕووینەداوە.
    وەک ڕاگەیەندراوەکەی حەشد ئاماژەی پێداوە : سەرکەوتنی پلانی ئەمنی، بەهۆی هاوکاری هەوڵەکانی دەزگا ئەمنییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییە تایبەتمەندەکان و مەوکبە حوسێنییەکانەوە بووە.