پۆتن بۆ محەمەد بن زاید: هاوكاریەكان لەبواری وزە هاوكاربوو بۆ سەقامگیری نرخی نەوت و غاز

جیهانی
  • 1-06-2018, 00:00
  • +A -A

    بەدواداچوون – ا ه ع ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی روسیا لەمیانی دیدارێكی لەگەڵ محەمەد بن زاید ئال هەیان میری ئەبوزەبی تەئكیدیكردەوە لەكاریگەری كاری هاوبەشی نێوان روسیا و رێكخراوی ئۆپیك لەسەر بازاڕی نەوت. پۆتن وتیشی "هەوڵە هاوبەشەكان لەگەڵ دۆستانمان لە نێویشیاندا سعودیە و رێكخراوی ئۆپیك بەشێوەیەكی گشتی، كاریگەری باشی لەسەر سەقامگیری بازاڕی نەوت و غاز هەبوو". رۆشنایشی خستەسەر بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكانی نێوان روسیا و ئیمارات لەسەرجەم بوارەكاندا و رایگەیاند:" پەیوەندیەكانمان لەگەڵ ئیمارات بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینیوە لەونێویاندا پەیەوەندی سیاسی و هاوكاری لەبواری ئاسایش و ئابوریدا".