
بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،شاندێکی ئەمنی،بە سەرۆکایەتی ،فەریق یەکەمی ڕوکن " عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵا" سەرۆکی ئەرکانی سوپا گەیشتە دەروازەی سنووری وەلید.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نآردوویەتی، تیایدا هاتووە : ئەمڕۆ یەک شەممە ، فەریق یەکەمی ڕوکن "عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵا "ـسەرۆکی ئەرکانی سوپا،گەیشتە دەروازەی سنووری وەلید.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : یاروڵا بەهاورێیەتی جێگری ئۆپراسیۆن و فەرماندەی هێزە وشکانییەکان و یاریدەدەری بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی و ئەمینداری هەواڵگری سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا،سەردانی سێگۆشەی عێراقی-ئوردنی-سوریای کرد.