
بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سوپا سالار، فەریقی یەكەمی هێزە تایبەتەكان روكن، عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕوڵڵا، گەیشتە دۆڵی حۆران، لە چوارچێوەی كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار.
لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی بەرگری كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سوپا سالار، فەریقی یەكەمی هێزە تایبەتەكان روكن، عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕوڵڵا، گەیشتە كەرتی لیوای 20ی پیادە لە دۆڵی حۆران لە چوارچێوەی كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار، بۆ گەڕان وپشكنینی هێڵەكانی دوورخستنەوە و شریتی سنوور، یاریدەدەری ئۆپەراسیۆنەكان و فەرماندەی هێزە زەمینییەكان و یاریدەدەری بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی و سكرتێری هەواڵگری بۆ سەرۆكایەتی ئەركانی سوپا یاوەری دەكەن.