بەغداد – ا ه ع سێ لایەنی كوردی تەئكیدیانكردەوە داواكەی فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار لە دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە هەڵبژاردنەكان بەپێی دەستور لەدەسەڵاتی ئەودا نییە. هەر یەك لە بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی كە لە بەیاننامەیەكدا ئەمرۆ پێنج شەممە، كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایدەگەیەنن: مادەی (67) لە دەستور دەڵێت سەرۆك كۆمار رەمزی یەكێتی وڵاتە و زامنی پابەندبوونە بە دەستور و پارێزگاریكردن لە یەكگرتوویی عێراق. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆماری كە مادەی 73 لە دەستور دیاریكردووە، رێگەی پێنەداوە دەستوەردان لە دەسەڵاتی یاساداناندا بكات كە بەرزترین دەسەڵاتە لە عێراقدا، رونیشیدەكەنەوە بەپێی مادەی 102ی دەستور، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەژێر چاودێری پەرلەماندایە و پەرلەمان چاودێری و سەرپەرشتی پێكهاتەی كۆمسیۆن دەكات.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە