عێراق سەرۆكایەتی یەكەمین كۆبوونەوەی گروپی 77 و چین دەكات لە نەتەوە یەكگرتووەكان

سیاسی
  • 18-01-2025, 13:01
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە عێراق سەرپەرشتی یەكەمین كۆبوونەوەی گروپی 77 و چینی كرد لەسەر ئاستی نوێنەری هەمیشەیی لە نەتەوە یەكگرتووەكان.
    لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و گەیاندووە  : كە نوێنەری هەمیشەیی كۆماری عێراق لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك، عەباس كازم عوبێد، سەرۆكایەتی یەكەمین كۆبوونەوەی گروپەكەی كرد لە ئاستی نوێنەری هەمیشەیی دوای ئەوەی عێراق بە فەرمی ئەركەكانی سەرۆكایەتی گروپی 77 و چین گرتە ئەستۆ.
    عوبێد جەختی لەوەشكردەوە: لەماوەی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەكەدا، عێراق بە پلەی سەرۆكی گروپەكە پێداگری لەوە بوو ئەولەویەت بدات بە گرنگەكانی وڵاتانی ئەندام و جەختیشیكردەوە گرنگی بەهێزكردنی هاودەنگی و یەكگرتوویی بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەكان لەسەر بنەمای دەرئەنجامی بەیاننامەی وەزاری لە نیویۆرك، لوتكەی باشوور لە كامپالا و كۆنفرانسی هاڤانا بۆ زانست و تەكنەلۆژیا.
    نوێنەری هەمیشەیی عێراق بەڵێنیدا  زۆرترین هەوڵ بدات بۆ بەدەستهێنانی ئەدای بەرز بۆ گروپەكە لە كۆڕ و ڕێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان و ڕێككەوتنە فرەلایەنەكان، لە هەمان كاتدا یەكێتی گروپەكە و میراتە دەوڵەمەندەكەی بپارێزێت.
    هەروەها لە بەیاننامەكەدا ڕوونی كردەوە كە كۆبوونەوەكە پێداچوونەوەی بە بەرنامەی كاری گروپەكەدا كردووە لەسەر بنەمای ئەولەویەتەكانی هاوبەش كە لەلایەن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن پشتڕاستكراونەتەوە، لە لێدوانەكەیدا لە میانی مەراسیمی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی گروپەكەدا بۆ عێراق.
     بە ئاماژەدان بە پابەندبوونی عێراق بە هەماهەنگی و ڕاوێژكاری بەردەوام لەگەڵ وڵاتانی ئەندام، و كاركردن لەسەر ڕێڕەوی هاوتەریب بۆ بەدواداچوونی ئەولەویەتەكانی هاوبەش و بەرگریكردن لێیان لە كۆبوونەوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەكاندا.
    لە كۆتایی بەیاننامەكەدا بە ستایشی متمانەی نوێنەری وڵاتانی ئەندام بە ڕۆڵی عێراق لە دەربڕینی هەڵوێست و نیگەرانییەكانی وڵاتەكانیان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان.