
بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی،باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە لیبیا،ڕایگەیاند کە 12 عێراقی بە شێوەی خۆبەخشانە گەڕێنراونەتەوە دوای دەستگیرکردنیان لە لیبیا بەهۆی کۆچی نایاساییەوە.
"ئەحمەد سەحاف" ڕاپەڕێنەری کاتی کاروباری باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە وڵاتی لیبیا لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : دوای بەدواداچوونی نزیکەی دوو مانگ، و لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان لە لیبیا، 12 گەنجی عێراقی مەبەستی کۆچی نایاسایی بەرەو ئەوروپا بەرێگای لیبیاوە کە دەستگیرکرابوون ئازادکران.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : "باڵیۆزخانەی عێراق لە تەرابلوس کاری لەسەر دابینکردنی خواردن و چارەسەر و بەدواداچوونی کەیسەکە کردوە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیان لە مەترسییەکانی تۆڕەکانی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە : کە باڵیۆزخانی عێراق لە لیبیا پێشتر چەندین بەیاننامەی لە ڕێگەی ماڵپەڕەکەیەوە بڵاوکردووەتەوە و هۆشداری بە گەنجانی عێراقی داوە لە ئەنجامی کەوتنە داوی تۆڕەکانی قاچاخچێتی بە مرۆڤ، کە دەیانخاتە بەر مەترسی لێپرسینەوەی یاسایی، سەرباری ئەو مەترسییانەی کە هەڕەشە لە ژیانیان دەکات و تووشی سزای دارایی دەبن.
بەیاننامەکە ڕوونیشیکردۆتەوە : لەچوارچێوەی هەوڵەکانی باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا،زیاتر لە (25) عێراقی لە ساڵی 2024دا گەرێندراونەتەوە.