بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، سەرەخۆشی لە كۆچی دوایی كەسایەتیی ئەكادیمی و زانستی و ڕاگری پێشووی كۆلێژی زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی موستەنسریە خالید عەبدولئیلاه كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرەخۆشی لە كۆچی دوایی ئەو كەسایەتییە ئەكادیمی و زانستیی و ڕاگری پێشووی كۆلێژی زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی موستەنسریە، دكتۆر خالید عەبدولئیلاه كرد.
سودانی ووتیشی: بەم خەسارە دڵتەزێنە، خێزانی خوێندن و ئەكادیمی عێراقی توێژەرێكی بەڕێزیان لەدەست داوە كە كاریگەرییەكی دیار و تۆكمەی هەبووە.
لە كۆتاییدا وتی: داوای لێخۆشبوون لە خودای گەورە دەكەین، هەروەها بۆ خێزانەكەی و خۆشەویستەكانی سەبر و دڵنەوایی، انا للە وانا الیە راجعون.